لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە لایەن هاووڵاتییان نێردراوە، باس لەوە دەکرێت کە ئاوی ڕووباری (تلار) بە هۆی دەرهێنانی پاشماوەی کانزاكانی كانەی خەڵوزی کۆمپانیای خەڵوزی ئەلبورز بە تەواوی ڕەش بووە و ئالوودە بووە کە بووەتە هۆی لەناوچوونی زیندەوەران و پیسبوونی ژینگەی ڕووبارەكە.
جگە لەوەش، دواجار هەموو ئەم پیسیانە دەڕژێنە ناو دەریای خەزەر، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر بوونەوەرەکانی دیکەی ئەم دەریایە.
کۆمپانیای ئەلبورز یەکێک لە دابینکەرانی خەڵوزی کۆمپانیای (زوب اهن) لە ئیسفەهانە.