شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کچێکی قوتابی دوای گەیشتنی هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری پاوە خۆکوژی کرد

کچێکی قوتابی دوای گەیشتنی هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری پاوە خۆکوژی کرد
خەبات میدیا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر، دونیا فەرهادی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ، دوای هەڵاتنی لە قوتابخانە چووەتە بینایەکی چۆڵ لە نزیکی قوتابخانەکە و دوای هاتن و دیتنی هێزەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران، لە ترسی ئەوان خۆی کوشت
دەگوترێ ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی کە دونیا درەنگتر ڕۆیشتبووە قوتابخانە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لێپرسینەوەی لێ كردبوو کە دواتر دونیا لە قوتابخانە هەڵدێت و دوای هەڵاتنەکەی، بەڕێوەبەری قوتابخانە پەیوەندی بە هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەگرێت و بۆ گەڕاندنەوەی دونیا داوای یارمەتی لەوان دەکات.
بە وتەی شایەتحاڵێک، دونیا فەرهای دوای هەڵاتنی لە قوتابخانە پەنای بۆ بینای چۆڵی بانکی کشاوەرزی بردووە و دوای بینینی هێزەکانی سپای پاسداران، خۆی لە بیناکە فڕێ داوەتەوە خوارەوە و بە هۆی بەرکەوتنی مێشکی هەر لەو کاتەدا مردووە..

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کچێکی قوتابی دوای گەیشتنی هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری پاوە خۆکوژی کرد

کچێکی قوتابی دوای گەیشتنی هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری پاوە خۆکوژی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن