رۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، حەوت زیندانیی سیاسیی لە زیندانی شیبانی ئەهواز بە ناوەکانی ئەشکان محەممەدی، ڕەزا کەریمنژاد، فەرشید کازمی، ڕامین محەممەدی، هومەن ئەلماسی، مازیار نكویی و ڕوحوڵڵا خوسرەوی مانیان لە خواردن گرت.
بەوتەی هەندێک سەرچاوە، دوابەدوای ئەم کارە، بەرپرسانی زیندان ئەو کەسانەیان گواستووەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ئەم زیندانیانە پێشتر دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و بەڵێنی ئازادکردنیان جێبەجێ نەکرا، بۆیە دیسان دەستیان بە مانگرتن کردەوە..