توبیاس پیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە وڵاتەکەی دەمێکە بە دوای بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانەوەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی سوید لەمەڕ هەوڵی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ناساندنی سپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی لە لایەن یەکیەتی ئۆرووپاوە رایگەیاند، هەر وەک لە بەیاننامەکەی پارلەمانی سوید لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢، هاتووە ئێمە ماوەێکی زۆرە بە دوای پشتیوانی یەکیەتی ئۆرووپاین لەم بابەتە..