شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران و نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک

گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران و نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک

خەباتمێدیا: لەگەڵ گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ سێ هێنده، گرانی سەرسورهێنەری شتومەک خێرایی زیاترى گرتووە.

خەباتمێدیا: لەگەڵ گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ سێ هێنده، گرانی سەرسورهێنەری شتومەک خێرایی زیاتری گرتووه
بەرزبونەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین بۆ سێ‌ هێندە لەئێران، کە گەورەترین زیادبوونی نرخە لەسەردەمی چڵ ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندان، و ئەمە لەکاتێکدا رادەگەیەنرێ‌ کە نرخی هەڵاوسان لە ئێراندا گەیشتۆتە رێکۆردێکی باوەرپێنەکراوی تازە.
ئەو بەرزبونەوەی نرخ و جیرەبەندیە بەبێ‌ راگەیاندنی پێشوەختە رویداوە.
حکومەتی ئێران ماوەیەکی درێژ دەستی راگرت کە لەو بارەوە هەنگاو هەڵنەگرێ‌، لەبەر ئەوەی نرخی سوتەمەنی کاریگەری قوڵی لەسەر هەموو کاڵا بەرهەمهێنراوەکان دادەنێت و هەڵاوسان بەرەو سەرەوە دەبات و دەورانی پووچی دروست دەکات کە راگرتنی کارێکی ئەستەم دەبێ‌.
دەوڵەت چەند مانگ دەبێت کە ئامادەکاری بۆ گرانکردنی بەنزین کردبوو بەڵام لەترسی کاردانەوەکان و نارەزایەتیەکانی خەڵک، دوای خستبوو.
بەڵام دوای چەند سەعات لە بڵاوبونەوەی هەواڵی گرانبوونی بەنزین، هەواڵی بڵاوبونەوەی هێزە ئینتزامیەکان و پۆلیسی دژە شۆرش لەناوەراستی شاردا، لەلایەن خەڵکەوە راگەیەنراوە.
لەدوای گرانبوونی نرخی بەنزین، بەتایبەتی لەشاری ئەهواز، خەڵکێکی زۆر دەستیان دایە نارەزایەتی دەربرین، لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەرامبەر پۆمپی بەنزین راگرتبوو، خۆیان بوارد لەکرینی بەنزین.
هەروەها لە هێندێک لەشارەکانی تری ئێران و کوردستان وەک سنە، سەقز، مەشهەد،، ئەهواز و سیرجان خەڵک دەستیان کردووە بە دەربرینی نارەزایەتی و خۆپیشاندان و توندوتیژی و پێکدادان لەنێوان خەڵک و هێزە ئینتزامیەکان رویداوە.
لەشاری سیرجان نارەزایەتیەکان توند بوون و خەڵک ویستویانە هێرش بکەنە سەر ئەنباری نەوتی ئەو شارە و بیسوتێنن، بەڵام هێزە ئینتزامیەکان رێگرییان لێکردوون.
هەروەها راپۆرتەکان ئاماژە بە کوژرانی خۆپیشاندەرێک دەکەن.


5 ساڵ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران و نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک

گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران و نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن