کەناڵی ١٤ی ئیسڕائیل بڵاویکردەوە، جگە لە ئامانجەکانی وەک دامەزراوە ئەتۆمی، نەوت، سەربازی و حکومییەکانی ئێران، ماڵی بەرپرسانی باڵای رژیمی ئاخوندی ئێران خراونەتە لیستی ئامانجە ئەگەرییەکانی هێرشی ئیسرائیلەوە.
هەروەها لە سەروبەندی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل، بابەتی ئەگەری تیرۆرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ و خانەوادەکەی دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونیان لە قەیسەریە تاوتوێ کراوە.