وەزارەتی دادی ئەمریکا کۆمەڵێک ڕێسای نوێی پێشنیار کردووە کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی حکومەتی فیدراڵی و زانیاریی کەسیی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە وڵاتانی وەک چین، ئێران و ڕووسیە.
هەروەها ئەم یاسایانە سنووردارکردنی نوێ بەسەر هەندێک مامەڵەی بازرگانیدا دەسەپێنن بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی داتا لەلایەن ئەم وڵاتانەوە.