چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نەتەوە یەکگرتووەکان: 350 ساڵ پێویستە تا ئابووریی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش حەماس

نەتەوە یەکگرتووەکان: 350 ساڵ پێویستە تا ئابووریی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ  دۆخی پێش حەماس
خەبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەر سبەی شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت، ئەوا "نزیکەی 350 ساڵ"ی دەوێت تا ئابووریی وێرانبووی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێش حەماس، كە لە ١٥ی ڕەزبەر هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕەکە وێرانکارییەکی گەورەی لە گەڕەک و ژێرخان و ئابووریی غەززەدا داوە و پێش ئەوەی هەر ئاوەدانکردنەوەیەک دەست پێ بکات، دەبێت زۆر ناوچە لە پاشماوە و لاشە و تەقەمەنیی نەتەقیو پاک بکرێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێداگری لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر ڕەوتی گەشەی ئابووری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٢٢ بە ڕێژەیەکی مامناوەندی ٠.٤% لەبەرچاو بگیرێت، ئەوا ٣٥٠ ساڵ دەخایەنێت تا غەززە تەنها بگاتە ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵی ٢٠٢٢.

6 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتەوە یەکگرتووەکان: 350 ساڵ پێویستە تا ئابووریی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش حەماس

نەتەوە یەکگرتووەکان: 350 ساڵ پێویستە تا ئابووریی کەرتی غەززە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش حەماس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن