پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرت لەسەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لەماوەی حەوتوویەکدا

راپۆرت لەسەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لەماوەی حەوتوویەکدا

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٣٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٣٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەر هەتا ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، لانیکەم ٣٩ حاڵەتی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
کۆڵبەران (١١حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار کوژراون، ٩ کۆڵبەریش لە سنوورەکانی سەردەشت، پیرانشار، سەوڵاوا و مەریوان برینداربوون.
سێدارە و گیان دان لە بەندیخانە (٣ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ و ئەیوانی ڕۆژئاوا لە بەندیخانەکانی ورمێ و ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون.
هەروەها، بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی داوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٣ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی و مەزهەبی سەرجەم حوکمی ١٣ سال و ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٧ حاڵەت)
لە حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
هەروەها ٣ ژن بە دەستی کەس و کاری نزیکی خۆیان کوژراون.
کرێکاری ( ٥ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا پێنج کرێکاری کورد لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان داوە. یەکێکیان لە شاری هەولێر گیانی داوە.



5 ساڵ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرت لەسەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لەماوەی حەوتوویەکدا

راپۆرت لەسەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لەماوەی حەوتوویەکدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن