بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە درێژەی ڕێبازەکەمان بۆ بەرەنگاربونەوەی داگیرکاری و پشتیوانیكردن لە گەلەکەمان لە فەلەستین و لوبنان، هەروەها لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامیانداوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشیان كردە سەر ئامانجێكی گرنگ لە ئیسرائیل".
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە ئەنجامدراوە و پێگەیەكی گرنگیان لە ناوچەی جۆلانی ئیسرائیل بە ئامانج گرتوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بەرەی مقاوەمەی عێراق، "ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دژمن بە خێرایی زیاتر بەردەوام دەبن".