بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری"ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک دیاریكردووە كە زانیاریی لەسەر گرووپی هەکێری "شەهید هیممەت" بدات.
ئەم بەرنامەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی؛ یارمەتیدەرمان بن بۆ دۆزینەوەی ئەو هەکێرانەی کە بەشدارن لە بەئامانج گرتنی ژێرخانی گرنگی ئەمریکا.