بەرەبەیانى
ڕۆژی شەممە٤ی ڕەزبەری ۱٤٠۳ ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى ئیسرائیل رایگەیاندووە، شەوى رابردوو فڕۆکەکانى وڵاتەکەمان شوێنى مووشەکى بالستى و چەند شوێنێکى دیکەیان کردۆتە ئامانج، ئەو وڵامەش بۆ هێرشەکانى یەکى ئەو مانگەیە، هێرشەکانیش کۆتاییان نەهاتووە.
سەرچاوەکە پێداگری لەسەر ئەوەش کرۆدتەوە هێرشەکەیان بنکە ئەتۆمى و پاڵاوگە نەوتییەکانى ئێرانى نەگردۆتۆتەوە، دەربارەى ژمارەى فڕۆکەکانیش ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هیچ وردەکارییەکى باس نەکردووە.
بەگوێرەى سەرچاوەکانى هەواڵ هێرشەکانى شەوى رابردوو چەند پێگەیەکى سەربازى لە تاران و کەرەج کردۆتە ئامانج، کە کۆگاى سەربازى بوونە.
سەبارەت بە پێکانى ئامانجەکانیان سپاى ئیسرائیل پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئامانجەکان ورد بوون، ئەوەش وڵامى دەسەڵاتدارانى ڕژیمی ئێرانە کە بە درێژایى چەند مانگى رابردوو هێرشیان کردۆتە سەرمان.
بەرپرسێکى ئیسرائیلى ئاماژە بەوە دەکات، لەو هێرشەدا ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە لە داهاتوو مەترسى درووست دەکەن.
ئاماژانسى فارسى ئێرانى رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر بنکەیەکى سەربازیی بووە لە رۆژئاوا و باشوورى تاران، بەڵام ئاژانسەکە وردەکارى زیانەکانى بڵاونەکردۆتەوە