خوێندکارانی زانکۆی ئازاد لە شارەکانی مەشهەد و تەورێز ناڕەزایەتیی توندی خۆیان بەرامبەر بە سێ ئەوەندە کردنی شەهرییەی خوێندن دەربڕی.
لە مەشهەد قوتابیان لە بەردەم نوسینگەی نوێنەرانی شار گردبوونەوە و داوای لێپرسینەوەیان لە بەرپرسان کرد.
لە تەورێز خوێندکاران لەبەردەم زانکۆی زانستە پزیشکییەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە زیادکردنی کتوپڕ و قورسی کرێی خوێندن و داوایان کرد دەسەڵات وەڵامی ئەو بێبایەخکردنە بە دۆخی خوێندکاران
بداتەوە.