هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتیەكان خوڵقێنەری حەماسەی 10 ی خەزەڵوەرن

خەباتیەكان خوڵقێنەری حەماسەی 10 ی خەزەڵوەرن
خەبات میدیا

رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات یەكێك لەو ڕۆژانەیە كە سەروەری و بەهیزی گەلی كوردو جوڵانەوە مافخوزانەكەی تێدا تۆمار كرا. پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات و پێشمەرگەكانی هێزی بەرگریی سازمان، لە دیفاع لە كوردستانی ئازیزدا، هێزی بەكرێگیراو داگیركەری دەسەڵاتی ئاخوندەكانیان لە پێنج كیلومیتری و لە دەروازەی شاری بانە تەفرو تونا كرد.
 سازمانی خەبات مەكۆی سەداقەت و كوردایەتی و ئازادیخوازی بێ‌ پەڵەو كەم هەڵەیە. ئەوانەی لە سازمانی خەبات دەتوانن تێبكۆشن دەبێ‌ درووستكارو پاك بن. خەباتیەكان هەر وەك چۆن خوڵقێنەری حەماسەی 10 ی خەزەڵوەرن، هەر واش لە زیندانەكاتی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیشدا نمونەی قارەمانی و چاونەترسی بوون.
بەڵێ‌ حەماسەو جەنگی 10 ی خەزەڵوەر نمونەیەكە لە دەیان قارەمانی و حەماسەی  پێشمەرگە ئازاو چاونەترسەكانی سازمانی خەبات.
پیرۆز بێ‌ رۆژی پێشمەرگە سازمانی خەبات

1 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەباتیەكان خوڵقێنەری حەماسەی 10 ی خەزەڵوەرن

خەباتیەكان خوڵقێنەری حەماسەی 10 ی خەزەڵوەرن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن