چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هەموو سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ی ڕژیمی ئێرانی لەناوبرد

ئیسرائیل هەموو سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ی ڕژیمی ئێرانی لەناوبرد
خەبات میدیا

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلی و ئەمریکییەکان ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بە بەکارهێنانی زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکە هێرشی کردووەتە سەر ٢٣ ئامانجی هەستیار لە ئێران. 

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشەدا سەرجەم سیستمە مووشەکییەکانی ئێس ٣٠٠ی ئێران بە پێشکەوتووترین سیستەمی دیفاعی ئاسمانیی تاران لەناوچوون.
هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هێرشانە زیانی گەورەیان بە دامەزراوە موشەکی بالیستیکییەکانی ئێران گەیاندووە، کە ڕەنگە ساڵانێکی زۆری پێبچێت بۆ نۆژەنکردنەوە.
لە بەرامبەر ئەم ڕاپۆرتەدا، ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانیڕژیمی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە و هێرشیان کردووەتە سەر بەشێک لە ڕادارە سنوورییەکان لە پارێزگاکانی ئیلام و خوزستان و دەوروبەری تاران، بەڵام ئەم هێرشانە زیانێکی سنوورداریان گەیاندووە!

1 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل هەموو سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ی ڕژیمی ئێرانی لەناوبرد

ئیسرائیل هەموو سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ی ڕژیمی ئێرانی لەناوبرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن