هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چالاکوانێکی کرێکاری به مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگهێشت کرا

چالاکوانێکی کرێکاری به مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگهێشت کرا
خەبات میدیا

مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران، به مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی بۆ لەقی ٣ی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری قودس بانگهێشت کرا.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی که چوارشەممە به ناوبراو گەیشتووە، دەبێت لە پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به بەندیخانە بناسێنێت.
ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن لەقی ٢ی بێدادگای شۆڕشی شاری شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر بەهرام پەناهی بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.ناوبراو لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١، لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاری دیکه لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی تێروریستی ئیتلاعاتەوه گیرا و لە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

1 مانگ و 5 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چالاکوانێکی کرێکاری به مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگهێشت کرا

چالاکوانێکی کرێکاری به مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگهێشت کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن