خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا، شەوی پێنج شەممە ۱٥ی سەرماوەز بە ئاماژە بە هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران جارێکی دیکە تەئکید
خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا، شەوی پێنج شەممە ۱٥ی سەرماوەز بە ئاماژە بە هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران جارێکی دیکە تەئکیدی کردەوە کە ئامریکا ناهێڵێ ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوکەیی .
دۆناڵد ترامپ لە رێوەرەسمێکدا لە کۆشکی سپی ووتی :ئێمە لەم رێکەوتنە ترسناکه لەگەڵ ئێران هاتووینە دەرەوه، رێکەوتنێک کە لە سەرەتاوە هەڵە بوو و سەختترین گەمارۆمان خستۆتە سەر ئێران، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتانی دونیا ئەم گەمارۆیانەیان بە سەردا سەپێندراوە.
دۆناڵد ترامپ رۆژی ۱٨ی بانەمەر ئامریکای لەرێکەوتنی شەش وڵاتی زڵهێزی جیهانی لەگەڵ ئێران بەناوی بەرجام هێناوەتە دەرەوە، لە ناوەندی مانگی گەلاوێژ و خەزەڵوەری ئەمساڵ گەمارۆ هەڵپەسێردراوەکانی دوبارە خستەوە گەڕ .
دوبارە هاتنەوەی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپە بۆ ئەوەی کە ئێران مەجبوور بکات لە پڕۆگرامی ناوکەیی خۆی دەست هەڵبگرێت و پشتگیری لە گروپە ترۆریستیەکان ڵە یەمەن، سوریە، و لوبنان و باقی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست دەست هەڵگرێت.
دوناڵد ترامپ لە درێژەی وتەکانی دا ووتی : ئێمە نابێ رێگە بدەین گرینگ ترین وڵاتی پشتیوانی ترۆریزم دەستی بە چەکی ناوکەیی ڕابگات. وڵاتێک کە هەموو کات دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئامریکا دەڵێت و هەر بە هیوای لە ناوچوونی ئیسراییلە. ئێمە رێگەنادەین ئەمە روو بدات.