هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵا نادیارە

چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵا نادیارە
تێکوشان

دۆسیەی پەخشان عەزیزی، توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسیی کورد کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە، زیاتر لە هەژدە ڕۆژە ڕەوانەی بێدادگای باڵای ڕژیمی ئاخوندی کراوە و تا ئێستاش چاوەڕوانی بڕیاری کۆتاییە.
ناوبراو لە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین، تا سێ حەوتوو پێش لە مافی چاوپێكەوتن بە خانەوادەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرا، بەڵام تا ئێستاش لە مافی چاوپێکەوتنی خانەوادەکەی و پارێزەرەکانی بێبەش كراوە و  هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەرکەوتوو نەبوون .
ناوبراو لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا ، لە لایەن لقی ٢٦ی بێدادگای بەناو ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی "بەغی" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

1 مانگ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵا نادیارە

چارەنووسی پەخشان عەزیزی لە چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵا نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن