هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٠ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی یەك مانگدا

١٠ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی یەك مانگدا
خەبات میدیا

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤دا لانیکەم ٦ چالاکی ژن بەندکراون و ٢٤ چالاکی ژنیش لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. 
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ حاڵەتی ژنکوژی و جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٥ ژنی بەندکراو لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.
بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، لانیکەم ٦ چالاکی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران زیندنی کراون کە ١٢٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو لەو مانگەدا بوون و ٢ کەس لەوان لە چالاکانی ژنی کورد بوون.
 لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤دا لانیکەم ٢٤ چالاکی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران سەرجەم سزای ١١١ ساڵ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. 
هەروەها لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ لانیکەم ١٠ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران کوژراون کە کوژرانی ٩ کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو هاوژینەکەیانەوە بووە.

1 مانگ و 6 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٠ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی یەك مانگدا

١٠ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی یەك مانگدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن