هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیران

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیران
خەبات میدیا

بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریست هەڵیانکوتایە سەر گوندی "دێوەزناو"ی سەر بە سەروئاوا و بە توندوتیژی چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان منداڵە بە ناوەکانی سینا ئەسەدی حەکیم، حەمید ساڵحینژاد، محەممەد کەریمی و جەعفەر ئەردەڵان گرتووە.
یەکێک لە دانیشتووانی ئەم گوندە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: "بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، دەیان بەكرێگیراوی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر گوندی دێوەزناو و جەعفەر ئەردەلان تەمەن ٤٠ ساڵ، محەممەد كەریمی ٣١ ساڵ،  حەمید ساڵحی نەژاد تەمەن ٢٧ ساڵ و سینا ئەسەدی حەكیم تەمەن ١٥ ساڵیان بەندکردووە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، گرتنی ئەو کەسانە بە بێ فەرمانی دادوەری و بە توندوتیژییەوە بووە. 
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە نییە.

29 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیران

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن