هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشی رژیمی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل

هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشی رژیمی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل
خەبات میدیا

واشنتۆن هۆشداریی بە حکومەتی عێراق داوە کە ئەگەر ڕێگری لە ئەگەری هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە نەکات، لەوانەیە ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە بێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەکسیۆس، دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە جەیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیان کردووە و هۆشدارییان لە لێکەوتەکانی ئەم کارە داوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەرپرسانی حکوومەتی بایدن پێداگریان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر عێراق لە خاکەکەیەوە ڕێگری لە ڕژیمی ئێران نەکات هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بكات.
هەروەها ئاکسیۆس ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاوێژکارەکانی لە لێدوانەكانیاندا ڕایانگەیاندووە کە نایانەوێ لە ململانێکانی نێوان رژیمی ئاخوندی ئێران و ئیسرائیلدا تێوەگلێن.

29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشی رژیمی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل

هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشی رژیمی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن