هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

كوڕيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو

كوڕيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی  سازمانى خەبات بەڕێوە چوو
خەبات میدیا

بابەشێخ حوسەينى راى دەگەیەنێت: جەنگی ئێمە جەنگی رەواو مشروع بووە چونكە ئەو دەسەڵاتە دیکتاتورە وەڵامی داخوازیەکانی خەڵکی نەداوەتەوە ، خەڵکی کوردستان مافیان ویستوە شەریان نەویستوە،  کەوایە پەیامی بنەرەتی و ئەساسی داستانی 10ی خەزەڵوەر پەیامە سیاسیەکەیەتی نەک  تەنیاپەیامە نیزامیەکەی نیە بەڵكو لیکەوتە سیاسی و قازانجە سیاسیەکەیەتی 

ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانى خەبات ى كوردستانى ئێران كە لە 10ـى خەزەڵوەرى هەمو ساڵێكدايە، ئەم ساڵیش لەبارەگای سەركردايەتى لە1/11/2024 بةکۆڕیادێکی شايستە ئەو يادە بەرز ڕاگیرا.
سكرتێرى سازمانى خەباتى كوردستانى ئێران رایگەياند: هەموو ئەوانەی ئەیانەویت تاقیکراوەکان دوبارە تاقیبکەنەوە زەرەر ئەکەن 
ئەوە 45سالە سازمانی خەبات لە میدان دایە . ئەگەر ڕژیم توانیویەتی لە ریزی سازمانی خەباتدا كەسانی خائین فریوبدات، بەڵام سازمانی خەبات لە  ریزی خویدا چاکسازی کردوە مەجالی نەداوە  خائین و نەیاران بەردەوام بن. لە سازمانی خەباتدا دەبیت پاک و سادق بیت ، شورشگیرو نیشتمان پەروەر و ئازادیخواز بیت. لە سازمانی خەباتدا ریگە نادری 
دزی و خیانەت و خوفروشی و جاشیەتی ، ئاژاوەگێڕی ، سازمانی خەبات هەر لە ئیستاوە شێوەی ئیدارە کردنی دروست دریژە پێ دەدات.
هەر لەیادەکەدا ولەوتارى لاوانى خەباتى كوردستاندا هاتبوپێشمەرگەو پێشمەرگە بوون و خۆتەرخان کردن لە ڕێگەی موبارزە بۆ ستاندنەوەی مافی زەوت كراوی هاووڵاتیانی كوردستان لە ڕژیمی داگیرکەر و پارێزگاری لە خاک و نیشتمان و وستان لە بەرانبەر زوڵم و ناعەداڵەتی حکومەتە داگیرکەرەکان ئەرکێکی هەرە پیرۆزەو ناوی پێشمەرگە لە لوتکەی شانازی مرۆڤایەتی دایە.
جگە لەوەش پارچە ڤیدیۆیەک  سەبارەت بە سەربردەی 10ـى خەزەڵوەرو هاوكات ژمارەيەك شيعر وهۆنراوە پێشكەش كران كە دەربرِينبون لەگیان فیدایی و قوربانیدانی پێشمەرگە بۆ نیشتمان.

لة10ـى خەزەڵوەرى ساڵى 1358ـى کۆچى خۆرى، لەرێگای سەرەكى بانە – سەردەشت ژمارەيەك لەپێشمەرگەكانى سازمانى خةبات ى كوردستانى ئێران پێشيان بەسپاى گاردى جاويدان گرت وبەخوێنى ژمارەيەك شەهيد سپاى دوژمن تێكشكيَندرا.

26 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوڕيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو

كوڕيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن