ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، عادڵ پیروزی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی سەر بە شاری مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی شاری مەریوان گوازرایەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عادڵ پیروزی لە لایەن بێدادگای پێداچوونەوەی شاری سنەوە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.