بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا ڕایگەیاند؛ هەرگیز ڕێگە نادەین ڕووداوە ترسناکەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە. ئێمە تەسلیم نابین، نە لە بەرامبەر یەهوودستیزی و نە لە بەرامبەر تیرۆریسم. ئێمە لە هەموو بوارەکاندا، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک، بە تایبەت هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران، لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان و هاووڵاتییان بەردەوام دەبین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا قسەم کردووە. ئێمە سەبارەت بە مەترسییەکانی ڕژیمی ئێران و مەترسییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها سەبارەت بە دەرفەتە گەورەکانی بەردەم ئیسرائیل، لە بواری ئاشتی و فراوانبوونیدا، هاوڕاین.