وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) لە لایەن لقی ١٥ی بێدادگای بەناو شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی«بەغی»سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
قازی سەڵواتی (ناسراوە بە دادوەری سێدارە) بە تۆمەتی “بەغی” سزای لەسێدارەدانی بۆ وریشە مورادی دەرکرد. ئەم زیندانییە سیاسییە لە مانگی ئاگوستی ساڵی 2023ەوە بدکراوە و لە 4ی سێپتەمبەری 2024، دووەم دانیشتنی بێدادگای بە تۆمەتی “بەغی” لە لقی 15ی بێدادگای بەناو ئینقلاب ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی بەڕێوەچوو.