هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترامپ مارك ڕۆبیۆ ئەو سیناتۆره‌ى له‌كاتى ڕیفراندۆم پشتیوانيى كوردى كرد وەك‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دەستنیشان كرد

ترامپ مارك ڕۆبیۆ ئەو سیناتۆره‌ى له‌كاتى ڕیفراندۆم پشتیوانيى كوردى كرد وەك‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دەستنیشان كرد
خەبات میدیا

دۆناڵد ترا‌مپ ده‌ستی به‌دانانی وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی كردووه‌و ئاماده‌كاریی ده‌كات، میدیاكانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ترامپ كه‌سێكی دژه‌ ئێرانی‌ و چینی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردوه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌، ماركۆ ڕۆبیۆیه‌و هه‌ندێك میدیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌.
ئه‌و له‌ دژبه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیى نێوان ئێران ‌و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك بوو، چه‌ندجارێكیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به‌چه‌كی مه‌ترسیدار نه‌گات، پێویسته‌ بكرێته‌ ئامانجی هێرشی سه‌ربازیی.
مارکۆ ڕۆبیۆ کە پێشتر سیناتۆر بوو، لەکاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی:"ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە"، ئێستا ڕۆبیۆ کاندیدی ترامپە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترامپ مارك ڕۆبیۆ ئەو سیناتۆره‌ى له‌كاتى ڕیفراندۆم پشتیوانيى كوردى كرد وەك‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دەستنیشان كرد

ترامپ مارك ڕۆبیۆ ئەو سیناتۆره‌ى له‌كاتى ڕیفراندۆم پشتیوانيى كوردى كرد وەك‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دەستنیشان كرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن