پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی رژیمی ئێران بۆ ئەمریکا؛ نیازی کوشتنی ترامپمان نییە

پەیامی رژیمی ئێران بۆ ئەمریکا؛ نیازی کوشتنی ترامپمان نییە
خەبات میدیا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، رژیمی ئێران لە مانگی ئۆكتۆبردا پەیامێکی بۆ ئیدارەی جۆ بایدن ناردووە و ڕایگەیاندووە کە هیچ نیازێکیان نییە دۆناڵد ترامپ بکوژن. 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نیویۆرک تایمز، پەیامەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسەوە گواستراونەتەوە. 
هەروەها دوو بەرپرسی ئەمریکایی ڕایانگەیاند کە رژیمی ئێران لەم پەیامەدا چەندین جار کوشتنی قاسم سولەیمانیان بە کردەوەیەکی تاوانکاری ناوبردووە، بەڵام بە بانگەشەی ئەوەی کە بە دوای تۆڵەسەندنەوەی شەخسیدا نییە، هەوڵی داوە خۆی لە گرژیی زیاتر دوور بخاتەوە.
ئەم کردەوەیە نیشاندەری هەوڵی خامنەیی  بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری کاردانەوەی ترامپ لە كاتی گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵاتە.

4 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رژیمی ئێران بۆ ئەمریکا؛ نیازی کوشتنی ترامپمان نییە

پەیامی رژیمی ئێران بۆ ئەمریکا؛ نیازی کوشتنی ترامپمان نییە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن