پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران
یادی سەروەران

یادی سەروەران
سەروەرانی گەل: شەهید عەبدوڵا هەمزە و خەلیل رەشاش و تاهیر یاكوباوایی و غەفور ئەحمەدی و حەسەن سەلیمی و تالب مورادی
گەلانی ستەم لێكراو و ماف پێشێل كراو، رێگەیەكیان هەیە كە ژیان بە سەربەرزی دوایی بهێنن، جوێ لە خەبات وموبارزە، جوێ لە خەبات و بەربەرەكانێ‌ و خۆ بە كوشتدان بە دەستی داگیركەر لە مەیدانی نەبەرددا، لە زینداندا بە ئەشكەنجە یان ئیعدام! دەنا رێگەیەك بۆ گەلانی ژێر ستەم نیە كە ژیان بە سەربەرزی دوایی بهێنن. جوێ لەوە كە لە دوژمن راپەڕن و وەڵامی زۆردارانی نازی و بە زۆر دەسەڵات بدەنەوە. خۆ دیارە شەڕ و خوێن رێژی شتێكی خراپەو تا بكرێ و چار ببێ نابێ ببێ. بەڵام ئاخر چ رەوایە كە دەسەڵاتداران بە بەشی خۆیان دانەمركێن و چاو چنۆكی هانیان بدا بۆ دارایی ئەم وئەو. كاتێك كە دڵیان رووناكی تێدا نییە. كاتێك تەنیا مەنتقیان بۆ ستەم و ستەمكاری دەچێتە سەر، بێجگە خۆ فیدا كردن چ رێگا چارەیەكی دیكە هەیە. ئەوە چارەنووسی هەموو گەلێكی لێقەوماوە كە دەبێ دژ بە داگیركەر وستەم گەران راپەڕێ. سەرە نێزەی زۆرداران لە سنگی خۆی بنووشتێنێتەوە. گەلی كوردەكەی ئێمەش یەكێك لەو گەلانەی كە زۆر و ستەم خەباتی لە سەر شان فەرز كردووین. كوژرانی ستەمگەرانی كردۆتە تاكە رێگەی سەربەرزی كە ئەگەرنەش گەن بە سەربەرزی وسەربەستی، خەباتیان ببێ و بەختەوەری شەهادەتیان لە چارەنووسیان بنووسرێ. ئەو گەلەی تێ دەگا كۆیلەتی شەرمە بۆ ئادەمیزاد، كۆیلەیی ناكا، ئەویش كۆیلەیی لە سەر ئاو و خاكی خۆی و بە نانی خۆی وئاوی خۆی لە چوارچێوەی نیشتمانی خۆیدا. دیارە خەبات و موبارزە تاكە رێگەیەتی و شەهادەت وبریندار بوون و بە دیل گیران و شكەنجە و ئیعدام، هەمووی چاوەڕوان دەكرێ. هەموو بە سەرهاتە بە سەرهاتی مەردایەتییە، بە سەرهاتی شەرافەتمەندانەیە. جا بۆیە رۆڵەكانی گەلەكەمان رێگای خۆیان بە دی كردووە و باكیان لە مەرگ نیە لە رێی خەباتدا، چونكە ئەو مەرگەی هەر لە سەر رێگەی ئادەمیزاد دایە ئاوا و لەو رێگەیەدا شیاوی ئینسانە، نەك مەرگی بە ستەمگەری یان مەرگی بە ژێردەستی. پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەكانی كوردستان بە تایبەتی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات، بۆ رزگاری گەل بۆ ئازادی كوردستان لە مەیدانی خەباتدا لە هیچ مەترسییەك سڵ ناكەن. هەر وەها كاتێك دەكەونە داوی دوژمنی دژی ئینسانی و ئایینیەوە دیسان شێرانە لە بەرانبەر دوژمندا دەوەستن. چرچ لە ناو چاویاندا نابیندرێ و مەترسیان تێدا هەست ناكرێ و سوورن لە سەر رێباز و باوەرو ئامانج وخەباتیان. دەوەستن لە بەرانبەر شكەنجە و ئازاردا و زمانیان بە زیانی هیچ برا كوردێك ناگەرێ. شانازی دەكەن بەوەیكە لە دەرەوەی زیندان لە بەرانبەر هێزەكانی دوژمندا وەستاوون، بە چەكی شەڕەفیان سنگی داگیركەرانیان وەك رووی بێژنگ لێ كردووە و شانازی دەكەن بەوە كە لە زیندانی ئەو خوێن مژانەدا زمانیان لە حاست برایانی كورد گرێ داوە. و لە سەر دوژمنایەتی رژێم سوور دەوەستن. جا وەرەن هەندێ لە باسی قارەمانی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە زینداەكانی رژێمی خومەینی بدوێین. 5 قارەمانەكانی سازمانی خەبات كە بەدەستی دەستەیەكی خۆفرۆش بە ناوی حیزب الدعوە و هێزی بە ناو ئیسلامی عێراقی كە ئاڵقە لە گوێی رژێمی ئێرانن لە ٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٥ دا لە سنووری كوردستانی ئێران و عێراق گیران و برانەوە چاڵەڕەشەكانی بانە، وە ماوەی ٣ ساڵ و چەند مانگ لە زیندانەكانی رژێم لە ژێر شكەنجە و ئازار دابوون. قارەمان و گیانبازەكان: عەبدوڵا هەمزە و خەلیل محەممەدی (رەشاش) و تاهیر ئەحمەدی(یاكوباوایی) و غەفور شیوەڵەیی و حەسەن سەلیمی هەروەها قارەمانێكی تری سازمانی خەبات بە ناوی تالیبی مورادی كە لە ١٨/رەزبەری/١٣٦٥ دا لە نزیك دیێ گەورەداری بانە دوایی شەهید بوونی ٣ هەڤاڵی بە نرخی، بە دیل گیرا. ئەم شەش رۆڵە بە نرخەی سازمانی خەبات، قارەمانانە لە بەرانبەر جەلادانی رژێمی خومەینی دا راوەستان، خوێن مژەكانی رژێم كە سوور بوون لە سەر ئەوەی كە ئەو رۆڵە قارەمانانە لە جەنگە پارتیزانییەكانی سازمانی خەبات دا ئەوپەڕی لە خۆبردووییان بووە، زۆربەیان برینە كۆنەكانیان لە سەر لەش شاهید بوو كە رۆڵەی نەبەزی شۆڕش بوون. ئەشكەنجە و ئازاری زۆر دەكران كە ناوی هاوكاران ویارمەتی دەران بڵێن و نهێنییەكی شۆڕش دەرخەن بەڵام رۆڵە بە شەڕەفەكانی خەباتی خوێناوی لە سەر قارەمانی و گیانبازی خۆیان سوور بوون بێ ئەوە ناوی كەسێك لەخەڵكی كوردستان بە زمانیان دابێ یان نهێنییەك دەرخەن. كاتێك لە ژێر ئەشكەنجە و ئازار دەیانگێرانەوە هاوبەندەكانیان بە دەورووبەری خۆیان، رۆڵەكانی كوردستان لە دوژمنایەتی رژێمی خوێن مژ كۆ دەكردنەوە، هەی یاران نەچن ناوی كەس بەرن. با هەر ئێمە رەنجی زیندان بكێشین، هەر ئێمە ئیعدام كرێین بۆ چی كەسیتر پێوە كرێن. ئەوانەی یارمەتی ئێمەیان داوە وەك ئێمە شۆڕشگێڕن كۆمەكی ئێمە و شۆڕشیان كردووە با ئەوان بمێنن درێژە بە یارمەتی شۆڕش بدەن. ئای چەند سەربەرزییە بۆ گەلەكەمان كە رۆڵەی ئاوا بە نرخی هەن. قارەمانی خەبات، بو بەرگی پێشمەرگایەتیەی كە پێوەی گیرابوون دەیانكردە بەریان، زەنگاڵی پێشمەرگایەتیان هەڵدەكێشا و پشتێنی زۆریان دەبەست و جامانەكانیان وەك رۆژانی ئازادی لە كەژ و كێوە زنوێرەكەی كوردستان لە سەر دەبەست لە ناو هاو زیندانیان وا دەهاتن و دەچوون و دەیان گوت. ئێستا برا پێشمەرگەكان ئاوان و چەكی شەرەفیان لە شان دایە دوژمنانی ئێمە و گەلەكەمان، ئەو پاسدار و بەسیج وخوێن مژانە دەكوژن. چەندە جێی شانازییە كە رۆڵە قارەمانەكانی گەلی كورد لە زیندانەكانی دوژمن دا بێ پەروا لە بەرانبەر جەلادەكان لە دادگا بێ دادەكانی رژێم دا دەیان گوت بەڵێ تۆ دەڵەی سەد پاسدارت كوشتووە نەخێر دووسەدم كوشتووە و ئێستاش بچمە دەر زیاتر دەكوژم. چەندە جێی سەربەرزییە بۆ هەڤاڵەكانیان و برا پێشمەرگەكانیان كە كاك عەبدوڵا هەمزە و كاك خەلیل رەشاش و هەڤاڵانیان بایەخێكیان بۆ قازییە جەلادەكانی رژێم تەنانەت بۆ دادشتان دانەدەنا وە لە بەریان هەڵنەدەستان و پوشێكیان قیمەت بۆ دانەدەنان. ئەوەیە باوەر بە مافی گەلی كورد، ئەوەیە بێزاری لە ستەم وستەمگەر. بەڵێ ئاوان پێشمەرگەی بەرێزی كوردستان، ئاوان رۆڵە بە شەڕەفەكانی گەلەكەمان لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات كە هەتا دوایین هەناسە لە سەنگەری موبارزە دژ بە رژێمی خوێن مژی خومەینی دا، سەخت و پتەو دەوێستان. تا چەكیان لە دەست دایە وبە چەك كە چەكیان لە دەست نەما بە قینی پتەو هەڵوێستی بە برشتیان تیژتر لە گوللە، دڵی دوژمن دەسمن وبە دەنگی دلێریان پەڕی دڵ و پەردەی گوێی دوژمن دەدڕن، لە زیندانان چاكتر عەزەمتی گەلو حەقانییەتی شۆڕش دەناسێنن. ئەو شەش رۆڵەی سازمانی خەباتی خوێناوی نمونەیەكن لە پێشمەرگە قارەمانی كوردستان بە تێكرا و خەبات بە تایبەتی، بە و هیوایە كە دانە دانە ژیاننامەیان لە داهاتوودا بۆ گوێ گرە خۆشەویستان و بۆ گەلە خۆشەویستەكەمان كە ئەو قارەمانانە لە پێناو مافی وان گیانیان بە سەربەرزی بەخت كرد بگێڕینەوە.
هەزاران سڵاو لە خاكی پاكی تەواوی شەهیدان

3 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن