پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند
خەبات میدیا

سەر لەبەیانی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەی ٢٧٢٤ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ڕەحیم فەقیری، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەڵماس و باوکی سێ منداڵ و هەروەها پەرویز بەراهوویی، خەڵکی زاهیدان لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانەوادەی ڕەحیم فەقیری، ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەروەها، پەرویز بەراهوویی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە بیرجەند گیراو دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیا نزیکەکانی سەر بە دەزگای بەناو  دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن