عەلی الله وەیسی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مستەفا عەزیزی" بە ساڵێک و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژیم" بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە