به‌داخه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جار شاهێدی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ناڕاست و لە چوارچێوەی خزمەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران، و بە دژایەتی
به‌داخه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جار شاهێدی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ناڕاست و لە چوارچێوەی خزمەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران، و بە دژایەتی هێزو لایه‌نه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌کانی ئێران و کوردستان بووین.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له‌م ماوه‌دا، چه‌ندین جار ئه‌و که‌ناڵه له‌چه‌ند ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه ، هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی چه‌واشه‌کاری و ناڕاستی تایبه‌ت به سازمانی موجیاهیدینی خەڵقی ئێران بڵاوکرده‌وه، که ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ، ئه‌م که‌ناڵه که‌وتۆته داوی ده‌زگای جاسوسی سه‌ر به ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئاخوندی.
بێگومان دروستکردنی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی له‌و چه‌شنه له‌سه‌ر ئازادیخوازان، وێڕای سه‌رپێچی کردن له ئسوڵ و بنه‌ما ئه‌ساسی و ڕاسته‌قینه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌وانی ، پشتیوانی کردنێکی ئاشکرای به‌شێک له کارمه‌ندانی ئه‌و که‌ناڵه ده‌رده‌خا بۆ ڕێژیمی ئاخوندی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و هه‌وڵه زیانبارانەی که‌ناڵی بی بی سی فارسی له‌سه‌ر ئازادیخوازانی ئێرانی و کوردستانی، ڕاده‌گه‌یه‌نێ که به‌رپرسانی ئه‌و که‌ناڵه پێویسته ده‌ست به لێ پێچینه‌وه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه بکه‌نه‌وه و نه‌هێڵن که ڕژیمی ئاخوندی ئه‌و که‌ناڵه بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به‌کار بێنێ.
ناوەندی راگەیاندنی سازمانی خەبات