لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێكی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ئەحمەد ڕەزایی" بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود لە ناوچەی پاژنەی پێیدا تووشی بڕین بووە.
ئەم کۆڵبەرە دوای ئەوەی بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان گواستراوەتەوە، بەهۆی سەختی برینەکانی، پاژنەی پێی بەتەواوی بڕاوەتەوە.
ئەحمەد ڕەزایی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.