خەباتمێدیا: دوا بەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئێران لەدوای زیاد بوونی سێ هێندەی نرخی بەنزین، خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خەزەڵوەر لە کۆ
خەباتمێدیا: دوا بەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئێران لەدوای زیاد بوونی سێ هێندەی نرخی بەنزین، خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیێکی ئایینی دا، لەپێوەند بە بڕیاری گران کردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە وتی: من لەسەر بابەتی گران بوونی بەنزین شارەزایم نیە، بەڵام پشتیوانی لە بریاری بەرپرسی بەشەکان دەکەم و دەبێت ئەو بریارە جێ بە جێ بکرێ، ناوبراو هەروەها داوای لە بەرپرسانی پاراستنی ئەمنیەت کرد کە ئەرکەکانی خۆیان بەباشی جێ بە جێ بکەن.
کاربەدەستانی دەوڵەتی لە ڕۆژەکانی کۆتایدا و چەند جار ڕایان گەیاندووە کە بڕیاری زیاد بوونی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە، بەتەئید کردنی شۆرای بەرزی هاوئاهەنگی سێ دەزگاکە بووە.
ئەم شۆرایە لە جۆزەردانی ساڵی 1397بە بڕیاری عەلی خامنەی،دەستی بەکار کردووە و لەژێر چاودێری ئەو دا کاردەکات.
خامنەی هەروەها وتیØ› لەسەر ئەم بابەتە وتم کە من خاوەن بڕیار نیم بەڵام ئەگەر لێپرسراوانی سێ دەزگاکە بڕیار بدەن منیش پشتیوانی دەکەم.
من ئەوەم وتووەو پشتیوانیشی لێ دەکەم.