خەباتمێدیا: لەماوەی چوار رۆژی بەردەوامی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان، زیاتر لە 300 کەس لە کوردستان گیراون.
خەباتمێدیا: لەماوەی چوار رۆژی بەردەوامی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان، زیاتر لە 300 کەس لە کوردستان گیراون.
لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی 25ی خەزەڵوەر، نارەزایەتی و خۆپیشاندان لە ئێران و زۆربەی شارە کوردیەکان دەستی پێکرد لە دژکردەوەدا لە بەرانبەر گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ سێ قات.
لەماوەی ئەو چوار رۆژەی خۆپیشاندان و نارەزایەتیانەدا، زیاتر لە ٣٠ ٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
هەواڵدەری هەنگاو هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ کەس لەو گیراوانەی ئاشکرا کردووە.
جوانڕۆ
١_ شەعبان موریدی ٢_ ڕێبوار سەید ڕؤستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامحەمەدی ٥_ عومران وەلەدی
سنە
١_ پەریسا سەیفی کە خەڵکی کامیاران و دانیشتووی شاری سنەیە
مەریوان
١_ مەیسەم محەممەدی