لەڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی كوردی، بە بەشداریی پۆلێك کچ و کوڕی فێرخواز و بەشداریی چەند کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری بۆکان، بڕوانامە بە قوتابییانی خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە بنکەی سەرەکیی شاری بۆکان پێشکەش کرا.
هەروەها لە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی خولێكی دیکەی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان بۆ پۆلێك کچ و کوڕی فێرخواز لە ئاواییی نۆبار لە ناوچەی مێرقازی بۆکان کرایەوە.