یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نۆروێژ پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە گومانی جاسوسیکردن بۆ ڕووسیە و ئێران بەند دەکات.

نۆروێژ پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە گومانی جاسوسیکردن بۆ ڕووسیە و ئێران بەند دەکات.
خەبات میدیا

پیاوێکی تەمەن بیست ساڵان لە ئۆسلۆ، کە پاسەوانی ئاسایش بووە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی نۆروێژەوە بەند کراوە بە تۆمەتی جاسوسی قورس. دادگا بڕیاری داوە هەفتەیەک لە گۆشەگیری تەواودا بمێنێتەوە. تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە زانیاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ڕووسیە و دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران ئاڵوگۆڕ کردووە، بەڵام نکۆڵی لەوە دەکات کە جاسوسی قورس بووبێت. پارێزەرەکەی دەڵێت کە پیاوەکە پلەی ئاسایشی نەبووە و دەستی بە زانیاری نهێنی ڕانەگەیشتووە. توماس بلۆم پارێزەری پۆلیسی ئاسایشی نۆروێژ PST ڕایگەیاندووە کە بەڵگەی دیجیتاڵی زۆرمان دەستکەوتووەو لێکۆڵینەوە لە بەڵگە دیجیتاڵییەکان بەردەوامە.

7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نۆروێژ پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە گومانی جاسوسیکردن بۆ ڕووسیە و ئێران بەند دەکات.

نۆروێژ پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە گومانی جاسوسیکردن بۆ ڕووسیە و ئێران بەند دەکات.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن