فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، نامەی حکوومەتی نەتانیاهو بە عێراق گەیشتووە و دەڵێت: لە عێراقەوە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.
ڕۆژی هەینی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی پانێلی کۆڕبەندی مێپس گوتی: ناوچەکە لەژێر ئاگرە و عێراق بەشێکە لەناوچەکە، ئێمە نیگەرانین لە دۆخی ناوچەکە، ئێستا هەڕەشەی ئسرائیل لەسەر عێراق هەیە، نامەی نەتانیاهو گەیشتە دەستمان، نامەیەکیش لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش، ناتانیاهو دەڵێت: گرووپە چەکدارەکان لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل