چوارشه‌مه‌ 

7 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی (ئیكس) پێشوازی لە بڕیاڕنامەی ئاژانسی وزەی ناوكەیی لە دژی ڕژیمی ئێران و گەڵاڵەی ناوكەیی ئەو ڕژیمە دەربڕی.

بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی (ئیكس) پێشوازی لە بڕیاڕنامەی  ئاژانسی وزەی ناوكەیی لە دژی ڕژیمی ئێران و گەڵاڵەی ناوكەیی ئەو ڕژیمە دەربڕی.
خەبات میدیا

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ڕایگەیاند پێویستە دادوەران و نوێنەرانی وڵاتان لە ئاژانسی ناوكەیی لە دانیشتن و كۆبونەوەی داهاتویان لە مانگی خاكەلێوە،(اسفند) 1404 بڕیاڕ لە سەر ناردنەوەی  پەروەندەی ئەتۆمی ڕژیم بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی بدەن و لەو چوارچێوەدا فشارەكان بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە جەنگ خوازو مەترسیدارە پەرە پێی بدەن.
جێگەی ئاماژەیە 35 وڵات دەنگی بەڵێ‌ یان بە بڕیاڕنامەی داڕێژراو ئامادەكراوی، ئەمریكا،ئینگلستان،فەڕانسە و ئاڵمان، دا. ئەو برَیاڕنامە نوێی یەی ئاژانسی وزەری ناوكەیی ئاشكرای دەكا گەڵاڵەی ڕژیمی ئێران جێگەی مەترسیەوئەو ڕژیمە ئامادە نیە پێبەندی بڕیاڕە نێودەوڵەتیەكان ببێ‌، بە تایبەت لە پەیوەند بەگەڵاڵەی ناوكەیی و تێكڕای بڕیاڕەنێوەدەوڵەتیەكان.
بابەشێخ حوسەینی ڕایگەیاند ئیدەعاكانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی لە مەڕ ئاشتیخواز بوونی گەڵاڵەی ناوكەیی ڕاست نیەو ئەو ڕژیمە ئامانجی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی و هەڕەشەی زیاتر بۆ سەر كۆمەڵگەی جیهانی و وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

2 ڕۆژ و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی (ئیكس) پێشوازی لە بڕیاڕنامەی ئاژانسی وزەی ناوكەیی لە دژی ڕژیمی ئێران و گەڵاڵەی ناوكەیی ئەو ڕژیمە دەربڕی.

بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی (ئیكس) پێشوازی لە بڕیاڕنامەی ئاژانسی وزەی ناوكەیی لە دژی ڕژیمی ئێران و گەڵاڵەی ناوكەیی ئەو ڕژیمە دەربڕی.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن