چوارشه‌مه‌ 

7 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی خانەوادەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیران

دوو ئەندامی خانەوادەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیران
خەبات میدیا

ە پێی ڕاپۆرتیهەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حەمید عینایەتی، تەمەن ٤٥ ساڵ و فەرید عینایەتی، تەمەن ٣٧ ساڵ لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان لە کرماشان بەند کراون.
حەمید و فەرید عینایەتی دوای گیران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە گرتنەکەیان، زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.
فەرید عینایەتی لە ڕەوتی بزووتنەوەی،ژینا گیرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
تا ئێستا لە وردەکاری هۆی گیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو برا زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

20 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو ئەندامی خانەوادەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیران

دوو ئەندامی خانەوادەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن