تەرمی سێ پەنابەر لە ناوچەی سنووریی نێوان ئێران و تورکیە دۆزرایەوە کە پیاوێک و ژنێک و منداڵێکیان تێدایە. ئەم ڕووداوە لە ناوچەی گچیتورمز کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و وان و هەکاری ڕوویداوە.
لە کاتی دەوریەی ئەم ناوچەیەدا، هێزە سنوورییەکان تەرمی ئەو سێ کەسەیان دۆزیوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی حکومی لە شاری وان گواستراونەتەوە.