ڕۆژی شەممە ۱۰ی سەرماوەز ۱۴۰۳ بەرانبەر بە ٣ی نوامبری ٢٠٢٤ شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز کاک ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتی،
بە مەبەستی تەئکید کردنەوە لە سەر هاوکاری و هاوخەباتی دژ بە ڕژیمی داگیرکەری ئێران و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران، هەوروەها ڕاگۆڕینەوە سەربارەت بە پرسی شۆڕشی کوردستان، سەردانی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندی سازمانی خەبات، بە سەرپەرەستی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی، پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا باروودۆخی ناوچەکە و مەترسیەکانی سەر بزووتنەوەی کوردستان و پرژو بڵاوی سازمانی، لایەنەكانی کوردستانی ئێران خرایە بەرباس و تاوتوێ کران.
سەرەنجام دوولایەن هاوڕابوون و بەلێنیان دا وەک دوولایەنی کوردستانی تێبکۆشن بۆ هەموارکردنی رێگەی کاری هاوبەشی دوولایەنە و سەرەنجام هەوڵدان بۆ هاودەنگی حێزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە سەر چەند خاڵ ڕێکەووتن.
یەکەم: هاوکاری ئەمنیەتی لە نێوان هەر دوولایەن و هاوکار بوون لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی
دووەم: هاودەنگی بۆ پاراستنی بارودۆخی حێزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان و عێراق
سێیەم: کاری هاوبەش بۆ رێکخستنی هاوکاری لە نێوان حێزبە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەوڵ بۆ پێكهێنانی ناوەند و چوارچێوەیەك بۆ ڕاوێژو یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی هەموو حێزبەکان، هێزە و لایەنەكانی کوردستانی ئێران.