ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کچە خوێندکارێکی شاری یاسوج دوای ڕفاندن و دەستدرێژیی بەکۆمەڵ لەلایەن چەند كەس لە هاوزانكۆیەكانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم کارە دوای گفتوگۆیەک لە گرووپێكی مەجازی لە نێوان ئەم خوێندکارە و بەشێک لە کوڕەكانی هاوزانکۆی بووە و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ڤیدیۆكەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.