ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی، دوای بانگکران بۆ بنکەی ژمارە ١١ی بۆکان بە بیانووی سکاڵا، گیراوەو بۆ جێبەجێکرانی سزاکانی بۆ خانەی دادگای گشتی و بێدادگای بە ناو شۆڕشی ئەو شارە گواسترایەوە، و چەند سەعات لەدوای گیرانی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.