بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سۆران یوسفی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی تیروریستی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
سۆران یوسفی، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەز لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بڕیاری دادوەر بەند کرابوو.