حەیدەر فەتاحی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن بیدادگای بە ناو ئینقلابی ئەم شارە بە ٣٧ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرا.
تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكانی دژبەری ڕێژیمە..
حەیدەر فەتاحی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ ماڵی خانوادەکەی کە دەکەوێتە "سێڕای نێ" گیراوە و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.