پێنچ شه‌مه‌ 

22 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە سزای دەرکران لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندرا

چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە سزای دەرکران لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندرا
خەبات میدیا

ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئومێد شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قورەیشی، سێ مامۆستای خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن دەستەی ڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لەسەر ئیشەکانیان دوور خرانەوە. هەروەها پەرویز ئەحسەنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ شاری قوروە دوور خراوەتەوە.
پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قورەیشی پێشتر لە لایەن بیدادگای بەناو شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" لە ڕێگای ئەندامێتی لە پارتییکی کوردی بە سەرۆکایەتیی دادوەر حوسێن سەعیدی هەر یەک سزای پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، و ئومێد شامحەممەدی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

1 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە سزای دەرکران لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندرا

چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە سزای دەرکران لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن