ڕەزا ساعدموچشی، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی بەشی موچش سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە، سێ حەوتە لەمەوبەر لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە نییە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆر بۆ سەر ماڵەکەی، بەندکراوە.
هەوڵەکانی خانەوادەکەی و بەدواداچوونەکانی بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون و دەزگا هەواڵگرییەکانیش ئامادە نەبوون لەو بارەیەوە وەڵام بدەنەوە.