چوارشه‌مه‌ 

28 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نێرگس محەممەدی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ کۆمیتەی نۆبڵ؛ ناهێڵم زیندان دەنگم كپ بكات

نێرگس محەممەدی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ کۆمیتەی نۆبڵ؛ ناهێڵم زیندان دەنگم كپ بكات
خەبات میدیا

نێرگس محەممەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ماوەی سێ هەفتەیە لە زیندانی ئێڤین بە مەبەستی چارەسەری دوای نەشتەرگەریی وەرەم و چاندنی ئێسک ئازاد كراوە، لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ لیژنەی نۆبڵ لە ٢٢ی سەرماوەزدا ڕایگەیاند؛
"هەرچەندە لە دەروەی زیندان دەتوانم چالاكیی زیاترم هەبێت، بەڵام ڕێگە نادەم زیندان دەنگم كپ بكات".
لەم وتووێژەدا نێرگس محەممەدی پێداگری لەوە کردەوە کە پابەندبوون بە مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ هەرگیز ناتوانرێت لە دیواری زیندانەکاندا سنووردار بکرێت و زیادی کرد؛ "داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان نابێت بە تاوان هەژمار بکرێت".
هەروەها کوشتنی بێدەنگی زیندانییانی سیاسی له لایەن رژیمی ئێارانەوە مەحکووم کرد و گوتی؛
"من دەبێ ئازاد بم تا لە كارەكانم بەردەوام بم". 
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هەروەها ڕایگەیاند، ئەگەر ڕژیمی ئێرانیش بتوانێت بێدەنگی بکات، ئەوا دۆخەکە زۆر ناگۆڕێت، چونکە خەڵکی ئێران ڕاپەڕیوە

4 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نێرگس محەممەدی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ کۆمیتەی نۆبڵ؛ ناهێڵم زیندان دەنگم كپ بكات

نێرگس محەممەدی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ کۆمیتەی نۆبڵ؛ ناهێڵم زیندان دەنگم كپ بكات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن