دووشه‌مه‌‌ 

3 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریكا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گرووپی تیرۆریستی حووسییەكانی سەر بە رژیمی ئێران کرد

ئەمریكا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گرووپی تیرۆریستی حووسییەكانی سەر بە رژیمی ئێران کرد
خەبات میدیا

سپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانیان کردۆتە سەر کۆگایەکی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە لەلایەن گرووپی حووسییەکانی سەر بە رژیمی ئێران لە سەنعا بەڕێوە دەبرێت.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، "سێنتکۆم"، چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە.
 
هەروەها سەرچاوەكان باسیان لەوە کردووە، بۆمبارانەکە بۆ سەر پێگە سەربازیی کۆنترۆڵکراوی حووسییەکان لە دامێنی چیای نوقوم لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و چەند شوێنێکی دیکە بووە. جگە لەوانەش 
 بۆمبارانەکە ناوچەکانی عەتان و نوقوم لە ناوەڕاستی شاری سەنعای گرتووەتەوە. هەروەها بۆمبارانەکە ماڵێکی لە ناوەندی شاری سەنعا گرتووەتەوە کە حووسییەکان وەک ناوەندی فەرماندەیی بەکاریان دەهێنا.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
شەممە 21 دیسامبری 2024

 

11 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریكا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گرووپی تیرۆریستی حووسییەكانی سەر بە رژیمی ئێران کرد

ئەمریكا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گرووپی تیرۆریستی حووسییەكانی سەر بە رژیمی ئێران کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن