خەباتمێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کە 80 لەسەدی گەنجانی جیهان جوڵەی پێویستیان نیەو زیاتر لە چالاکیە جەستەییەکان، سەرقاڵی دانیشتن و
خەباتمێدیا: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کە 80 لەسەدی گەنجانی جیهان جوڵەی پێویستیان نیەو زیاتر لە چالاکیە جەستەییەکان، سەرقاڵی دانیشتن و کامپیۆتەر و مۆبایل و تلویزیۆنن و...
هەروەها دەڵێت کە چوار لەسەر پێنجی گەنجان لەئێستادا کەمتر لە سەعاتێک لە ڕۆژدا چالاکی جەستەیی ئەنجام ئەدەن.
ئەو دامەزراوەیە هەروەها نیگەرانی خۆی لەو پێوەندەدا دەربڕی و وتی کە ئەم دۆخە بۆ تەندروستی گەنجان مەترسی هەیە.
ئەو ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوە دەکات کە کەم جوڵەیی لەنێو کچاندا 85 لەسەدە، ئەمەش ئامارێکی جێگەی نیگەرانیەو پێویستە هەرچی زوتر هەنگاو هەڵگیرێ بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
هەروەها ئەم ڕێژەیە لەنێو کوڕاندا 78 لەسەدە.
ئەو کۆششە کە لە 146مەدرەسەی وڵات و بە ڕاپرسی لە 106 ملیۆن گەنجی 11 تا 17 ساڵە ئەنجام دراوە، دەڵێت کە وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لەبەرنامەیاندایە کە کەم جوڵەیی لەنێوان گەنجاندا تا ساڵی 2030 تا ڕێژەی 15 لەسەد کەم کەنەوە، بەڵام تا ئێستا پێشوە چونێکی ئەوتۆ لەو بەرنامەیەدا نەبووە.
هێندێک لە وڵاتانی وەک بەنگلادش، سەنگاپور، تایلەند، ئێرلەند و ئامریکا توانیویانە تا ڕادەیەک گەنجان هاندەن بۆ جوڵەو لەپێوەند بە کوڕان تا ڕادەیەک نەتیجەیان وەرگرتووە، بەڵام لەپێوەند بە کچان دۆخەکە فەرقێکی وای نەکردووە و تەنیا لە سەنگاپور و ئەفغانستان تۆزێک بەرەو باشتر چووە.